ئازاد خانچەزەڕ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان مەترسیی گیانی لەسەرە

هاووڵاتییەک بە ناوی ئازاد خانچەزەڕ، چالاکی کرێکاریی ڕفێدراو، لە کاتێکدا کە خولێکی چاوەدێریی پزیشکیی پاش شیمی‌دەرمانیی تێپەڕ دەکرد؛ لە دەستبەسەرگەی وەزار

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٦:٠٣

 

هەنگاو: یەکشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەک بە ناوی ئازاد خانچەزەڕ، چالاکی کرێکاریی ڕفێدراو، لە کاتێکدا کە خولێکی چاوەدێریی پزیشکیی پاش شیمی‌دەرمانیی تێپەڕ دەکرد؛ لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری مەریوان ڕاگیراوە و گیانی لە مەترسیدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەک بە ناوی ئازاد خانچەزەڕ، چالاکێکی کرێکاری و خەڵکی مەریوان، نزیک بە دوو مانگە کە بەبێ چاوەدێریی دەرمانیی پاش شیمی‌درمانی، لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری مەریوان بەند کراوە.

ئەو هاووڵاتییە نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە و لە کاتێکدا خولی چاوەدێریی پزیشکیی پاش شیمی‌دەرمانی تێپەڕ دەرکرد، دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە مەریوان ڕاگیراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

ئازاد خانچەزەڕ، پێش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکان لەو شارە بڕفێندرێت، لەژێر چاوەدێریی دەرمانیی شیمی‌دەرمانی و تیشک دەرمانیدا بووە.

شایانی باسە کە ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە شاری مەریوان ڕفێندراوە و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە گواستراوەتەوە کە تاکوو ئێستا لەوێدا ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە