یەزدان عارفی نیا، یاساناسی خەڵکی ئاودانان، کە پێشتر سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، کەوتە بەر بڕیاری لێبوردنی گشتی و ئازادا کرا

یەزدان عارفی نیا (ئایەت)، چالاکی مەدەنی و یاساناسی خەڵکی ئاودانان کە پێشتر بە دوو تۆمەتی جیاواز سزای بەندکران، قەدەغەی چوونی بۆ زێدەکەی و قەدەغەی چوونە دەرەوە

٢٤ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢١:٥٠


هەنگاو: دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

یەزدان عارفی نیا (ئایەت)، چالاکی مەدەنی و یاساناسی خەڵکی ئاودانان کە پێشتر بە دوو تۆمەتی جیاواز سزای بەندکران، قەدەغەی چوونی بۆ زێدەکەی و قەدەغەی چوونە دەرەوە لە وڵاتی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیلامەوە بەسەردا سەپێندرابوو، دوای تێپەڕاندنی ١٠٥ ڕۆژ لە ماوەی بەندکران، کەوتە بەر بڕیاری لێبوردنی گشتی و لە بەندیخانە ئازادکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٣ی فێبریوەری ٢٠٢٣) یەزدان عارفی نیا، خەڵکی ئاودانان و دانیشتووی تاران و بەڕێوەبەری دامەزراوەیی یاسایی "هنارەس"، لەدەستبەسەرگەی ناوەندە حکومەتییەکان لە تاران، ئازادکرا.


پێشتر ناوبراو لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپ و باند بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی" سزای ۶ ساڵ بەندکران و هەروەها بە تۆمەتی "چالاکیی تەبلیغی و پڕوپاگەندە کردن بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" سزای ٧ مانگ و ١۵ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


هەروەها ئەو چالاکە مەدەنییە سزای دوو ساڵ قەدەغەی چوون بۆ زێدەکەی، شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەروە لە وڵات و هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی پاسپۆرتەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەردا سەپێندراوە.


یەزدان عارفی نیا، چالاکی ناسراوی خەڵکی ئاودانان سەرەڕای چالاکی لە بوارەکانی مەدەنی، کولتووری و یاسایی، لە کارە تایبەتەکان بە بەرژوەندە گشتی و خێرخوازییەکانیشدا بەشداری کردووە. ناوبراو پێش دەستبەسەرکرانی لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە، زیاتر لە ٢٠٠٠ واژۆی بەمەبەستی ئازادکردنی دەستبەسەرکرانی ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی ئاودانان کۆکردبووەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە