پژمان یاسمی بەهۆی دەستتێوەردانی داواکاری گشتیی ئاودانان هێشتا لە دەستبەسەرگەیە

پژمان یاسمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانان کە زیاتر لە ۵٠ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، بەردەوام لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا چارە

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١١:٢٤


هەنگاو: سێشەممە، ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
پژمان یاسمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئاودانان کە زیاتر لە ۵٠ ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، بەردەوام لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا چارەنووسی ناڕوونە و بەهۆی دەستتێوەردانی داواکاری گشتی ئەو شارە دۆسیەکەی هەر بە ناڕوونی ماوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەهۆی نا فەرمانی و کۆسپنانەوەی "مەسعوود کارگەر"، داواکاری گشتی شاری ئاودانان، بارودۆخی دۆسیەی پژمان یاسمی تا هەنووکە یەکلایی نەبووەتەوە، ئەو هاووڵاتییە بەبێ هیچ پاساوێک لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا ڕاگیراوە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.


بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری ئاودانان، بەهۆی نا فەرمانی و کۆسپنانەوەی داواکاری گشتیی شارە، تاکوو ئێستا دۆسیەی دادوەریی پژمان یاسمی ئامادە نەبووە و بۆ دادسەرای حکوومەت لە ئاودانان نەنێردراوەتەوە.


پژمان یاسمی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی هەینی، ٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە و تاکوو ئێستا لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییانەدا ڕاگیراوە.


هەروەها برایەکی دیکەی پژمان یاسمی بە ناوی پەیمان یاسمی، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، هاوکات لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی هادی حەسەنوەند، لەلایەن هێزە حکوومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری ئاودانان ڕفێندراون.


هادی حەسەنوەند پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، ئازاد کراوە و پەیمان یاسمی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا ڕاگیراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە