ئارین کوخایی بە دوورینەوەی لێوەکانی لە بەندیخانەی ئیلام مانی لەخواردن گرت

ئارین کوخایی، لاوی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پشتگوێ خستنی دۆسیەکەی، لێوەکانی خۆی دوور

٢٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٠:٠٥


هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

ئارین کوخایی، لاوی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پشتگوێ خستنی دۆسیەکەی، لێوەکانی خۆی دووریەوە و مانی لەخواردن گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، (١٤ی فێبریوەری ٢٠٢٣) ئارین کوخایی، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە بە دوورینەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت.

دۆسیەی ئەم لاوە لەلایەن لێکۆڵەری دادگای گشتی شۆڕشی ئیلام لەگەڵ تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپی تاوانکاری، تێکدان و هێز نیشاندان بە کەڵکوەرگرتن لە چەک و چۆڵ و تێکدانی نەزمی گشتی" ڕووبەڕوو بووەتەوە.


بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئارین کوخایی، لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ و لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە تۆمەتی "بێ ڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان" لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئیلام سزای پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندرا.


شیاوی ئاماژەپێدانە، کە ناوبراو لە دەستبەسەرگەکانی ناوەندە حکوومەتییەکان، بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ڕاستای ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە خراونەتە پاڵی، بە شێوەیەکی بەردەوام لەژێر ئەشکەنجەدا بووە.


ئارین کوخایی، ڕۆژی شەممە ٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە کە لەو ماوەیەدا بە شێوەیەکی بەردەوام لە ژێر ئەشکەنجەدا بووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە