ڕفاندن و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

جەلال مازووجی، خەڵکی سنە، دوای یەک حەوتوو لە ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە، هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناڕوونە.

٢٧ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:١٤


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

جەلال مازووجی، خەڵکی سنە، دوای یەک حەوتوو لە ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە، هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٩ی فێبریوەری ٢٠٢٣) جەلال مازووجی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە بازگەی پشکنینی گەڕەکی "فەیزاوا" لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراوە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی جەلال مازووجی بۆ زانینی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە