سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانە ئازاد کرا
سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی قوچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی کە ماوە سزای پێنج ساڵی بەندکرانی سەپێندراو بەسەریدا لە بەندیخانەی مەشهەد تێ دەپ
هەنگاو: پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢
سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی قوچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی کە ماوە سزای پێنج ساڵی بەندکرانی سەپێندراو بەسەریدا لە بەندیخانەی مەشهەد تێ دەپەڕاند، کەوتە بەر بڕیاری لێبوردنی گشتی و لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی قوچان، شەوی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٥ی فێبریوەری ٢٠٢٣) لە کاتێکدا چوارەمین ساڵی ماوەی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی تێدەپەڕاند، کەوتە بەر بڕیاری لێبوردنی گشتی و لە بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد ئازادکرا.
سەکینە پەروانە تەمەن ٣٢ ساڵ، ڕۆژی ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٧ی فێبریوەری ٢٠٢٠) لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر و لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین تاران ڕاگیرابوو.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (١٧ی مەی ٢٠٢٠) لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆرشی تارانەوە حوکمی پێنج ساڵ بەندکران و بێبەری کردن لە ئەندامیەتی ڕێکخراوە سیاسیەکان بۆ ماوەی دوو ساڵی بەسەردا سەپێندراوە.
سەکینە پەروانە لەوکاتەوە دەستبەسەر کراوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان، سنە، تاران، بەندیخانەی ئێڤین و قەرچەکی وەرامین و قوچان ڕاگیراوە و لەو ماوەیەدا چەندین جار مانی لەخواردن گرتووە.