مەهدی تەوەکولی، وێنەگری خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا

مەهدی تەوەکولی، وێنەگر و خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا. ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردووش دەستبەسەرکراوە و سزای بەن.

٢٨ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٥:٠١


هەنگاو؛ هەینی ٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

مەهدی تەوەکولی، وێنەگر و خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا. ناوبراو لە ماوەی ساڵانی ڕابردووش دەستبەسەرکراوە و سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، (١٤ی فێبریوەری ٢٠٢٣) مەهدی تەوەکولی، مامۆستای وێنەگری ئەنجومەنی سینەمای کوردستان دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

ئەم هونەرمەندە وێنەگرە، هەتا ئێستا چەندین پێشانگای وێنەی تایبەتی بە "ئاوارە ئێزدییەکانی شەنگال و کۆبانێ لە هەرێمی کوردستان" لە شاری سنە بەڕێوەبردووە.


ناوبراو سەرەڕای بانگکرانی بەردەوامی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکان، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی گەلاوێژی ٢٧١٧، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە سزای یەک ساڵ بەندکران و یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی پێنج ساڵی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو ماوە سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە تێپەڕاند.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە