ناڕوونیی چارەنووسی کارۆ خودامورادی، هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی مەریوان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی کارۆ خودامورادی، کە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، چارەنووسی ناڕوونە.

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:٣٢


هەنگاو: یەکشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی کارۆ خودامورادی، کە زیاتر لە دوو مانگە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کارۆ خودامورادی، تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، سەرەڕای ئەوەی کە دوو مانگ زیاترە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لەو شارە ڕفێندراوە، چارەنووسی ناڕوونە.

کارۆ خودامواردی، ڕۆژی شەممە، ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٣ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییە گواستراوەتەوە.


ئەو هاووڵاتییە، لەو کاتەی کە ڕفێندراوە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێ نەدراوە پەیوەندیی تەلەفۆنی بە بنەماڵەکەیەوە بکات و ناوەندە حکوومەتییەکانیش لەسەر بارودۆخ و دۆخی تەندروستی ناوبراو ئامادەی وەڵامدانەوە نین.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە