ڕفاندنی لاوێکی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بەناوی شەهریار کورد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٢ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٤٥


هەنگاو؛ سێشەممە ٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان بەناوی شەهریار کورد لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دوو شەممە ۱ی ڕەشەممەی ۲۷۲۲، (۲۰ی فێبریوەری ۲۰۲۳) شەهریار کورد، تەمەن ۲۰ ساڵ و خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەم هاووڵاتییە لاوە کاتژمێر ۹ی سەرلەبەیانی لە ماڵەکەیدا، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە.

هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ئەم هاووڵاتییە بۆ وەرگرتنی هەواڵێک لەسەر چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە