حوسێن خێری، یەکێک لە دەستبەسەرکراونی مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٩ کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، ئازاد کرا

حوسێن خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە پێشتر لەسەر ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٩ دەستبەسەر کرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، د

٣ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٠٩:٣٩


هەنگاو: سێشەممە، ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

حوسێن خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە پێشتر لەسەر ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٩ دەستبەسەر کرا و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دواتر ئەو سزایە لەلایەن دیوانی بالای ولاتی ئێرانەوە هەڵوەشایەوە، لە کۆتاییدا کەوتە بەر لێبوردەیی و لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢١ی فێبریوەری ٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بە ناوی حوسێن خێری، تەمەن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی شاری کرماشان، سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە ساڵێکە سزای لەسێدارەدانی هەڵوەشاوەتەوە، لە بەندیخانەی ڕەجاییشاری کەرەج ئازاد کرا.

ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی ٢٧٢١، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئیمان ئەفشاری" سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دواتر ئەو سزایە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە هەڵوەشایەوە.


هەنگاو پێشتر لەم پێوقەندییەدا لە زاری بەڕێز شەریفزادە، پارێزەری حوسێن خێری، بڵاوی کردەوە: "حوسێن خێری، بە تۆمەتی مەحاربە لە ڕێگەی تێکدان و شکاندنی کەلوپەلی خەڵک بە مەبەستی بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٧١٩، سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە".

حوسێن خێری، خەڵکی شاری نوورابادی سەر بە پارێزگای لوڕستان و دانیشتووی شاری کرماشانە. ئەو هاووڵاتییە لە مانگی پووشپەڕی سالی ٢٧٢٠، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری تاران دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە تاکوو کاتی ئازادبوونی، بەردەوام لە بەندیخانەدا بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە