بەردەوامی دەستبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی خوارەمئاوا؛ دۆخی تەندروستییان لە مەترسیدایە

دوو برای خەڵکی خوڕەمئاوا بە ناوەکانی حوسێن ئیختیاریان و محەممەد ئیختیاریان کە لە کاتی دەستبەسەرکرانیاندا بە سەختی بریندارکرابوون، چوارەمین مانگی دەستبەسە

٤ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٠:٠٠


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

دوو برای خەڵکی خوڕەمئاوا بە ناوەکانی حوسێن ئیختیاریان و محەممەد ئیختیاریان کە لە کاتی دەستبەسەرکرانیاندا بە سەختی بریندارکرابوون، چوارەمین مانگی دەستبەسەرکرانیان بەبێ چاودێری دەرمانی لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا تێدەپەڕێنن.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوسێن ئیختیاریان سەرەڕای شکانی دەستی هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا ڕاگیراوە. هەروەها برای ناوبراو، محەممەد ئیختیاریان، کە لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بریندارکرابوو، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا تەنیا یەک جار بۆ ماوەیەکی کورت گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "عەشایر"ی خوڕەمئاوا و پاشان گەڕێندراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دۆخی تەندروستی جەستەیی و دەروونی ئەم دوو برایە بەهۆی برینداربوونیان و وەرنەگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست، خراپە.

ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە هەنگاو باس لە مانگرتن لە خواردنی حوسێن ئیختیاریان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر خراپی دۆخی ڕاگیرانیان لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا دەکەن.

ئەم دوو برایە، ڕۆژی پێنجشەممە، ۵ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲، لە ڕێوڕەسمی چلەی نیکا شاکەرەمی یەکێک لە گیان بەختکردووانی شۆڕشی ژینا دەستەبەسەرکرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە