خراپی دۆخی دەروونی لاوێکی خەڵکی ئەندیمێشک دوای دەستدرێژی کردنە سەری لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هەنگاو زانیویەتی، کە لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئەندیمێشک دوای سەردانیکردنی بۆ پۆلیسی "فتا" کە لەلایەن ئەو ناوەندەوە بانگکرابوو، لەلایەن د

٤ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٥:٥٢


هەنگاو؛ پێنجشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

هەنگاو زانیویەتی، کە لاوێکی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئەندیمێشک دوای سەردانیکردنی بۆ پۆلیسی "فتا" کە لەلایەن ئەو ناوەندەوە بانگکرابوو، لەلایەن دوو ئەندامی هێزەکانی ئەم ناوەندە حکوومەتییە دەستدرێژی کراوەتە سەری و دۆخی دەروونی لە ئێستادا ناجێگیرە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم لاوە کە ناسنامەی لای هەنگاو پارێزراوە، کاتژمێر ٦ی دوانیوەڕۆی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٤ی فێبریوەری ٢٠٢٣) سەردانی پۆلیسی "فتا"ی کردووە و دوای لێپرسینەوە و بێ ڕێزیکردن پێی، لەلایەن دوو کەس لە پۆلیسەکانی ئەم ناوەندە دەستدرێژی کراوەتە سەری.


بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نێوبانگی یەکێک لە کەسانی دەستدرێژی کار "ڕەحمانی" بووە و کەسێکی دیکە لەو دوو پۆلیسەی دیکە کە لەو ژوورەدا بوون لەگەڵ ناوبراو دەستدرێژی کردووەتەوە سەر ئەم لاوە.


بارودۆخی دەروونی ئەم لاوە لە دوای گەڕانەوەی لە پۆلیسی "فەتا" نیگەرانی جددی لێکەوتووەتەوە بە شێوەیەک کە تووشی گۆشەگیرییەکی سەخت بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە