برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەردین ڕۆستەم نژاد، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندرا بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
هەنگاو: دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢
کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەردین ڕۆستەم نژاد، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەختی بریندرا بوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣) کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی فەردین ڕۆستەم نژاد و تەمەن ٢۵ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری "کەلەبەر"ی شاری نەوسوود زگی پێکروە و بەسەختی بریندار بووە.
ئەو لاوە کۆڵبەرە خەڵکی گوندی "شمشێر"بووە و پاش برینداربوونی، بۆ نەخۆشخانەی "قودس" لە شاری پاوە گواستراوەتەوە و هەنووکەش لەژێر چاودێریی دەرمانی و پزیشکیدایە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئێستا باری تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە ناجێگیرە.
دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەسنووری #نەوسوود ڕوو بە کۆڵبەران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە.
— Hengaw Human Rights Organization (@HengawO) February 27, 2023
لە ئێستادا ئەم کۆلبەرە بۆ نەخۆشخانەی #پاوە گواستراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
دووشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢#کۆڵبەری pic.twitter.com/PKXGzi19Sg