دێلۆڕان: گیان‌لەدەستدانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین

بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە شاری دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، هاووڵاتییەکی ئەو شارەی بریندار بووە و دواتر بەهۆ

٨ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢٠:٤٦


هەنگاو: دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢

بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە شاری دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، هاووڵاتییەکی ئەو شارەی بریندار بووە و دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە. ئەمە دووەمین هاووڵاتییە کە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لە پارێزگای ئیلام بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ (٢٧ی فێبریوەری ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نیوان عێراق و ئیران لەو ناوچانە، گیانی لەدەست داوە.


ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە تاکوو ئێستا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، بەڵام دەوترێت ناوبراو لە کۆچەرییەکانی شاری دێلۆڕان بووە و پاش ئەو ڕووداوە، دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.


پێشتریش لە ڕۆژی دووشەممە، ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی عەبدولحوسێن قەدیمی، خەڵکی شاری چەرداوەڵ سەر بە پارێزگای ئیلام، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی سنووریی مەیمەک، گیانی لەدەست داوە.


شایانی باسە کە لە شارە سنوورییەکانی کوردستاندا ساڵانە بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نیوان عێراق و ئێران و هەروەها مینە چێندراوەکانی هێزە حکوومەتییەکان، دەیان هاووڵاتیی کورد بریندار دەبن و گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە