کاوە سەلیمی، چالاکی سیاسیی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا
کاوە سەلیمی، چالاکی سیاسیی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
١٥ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ٢٢:٤٤
هەنگاو: دووشەممە ١٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢
کاوە سەلیمی، چالاکی سیاسیی خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٥ی مارسی ٢٠٢٣) کاوە سەلیمی، چالاکی سیاسیی و خەڵکی کرماشان لە ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی حکوومەت سەرلەبەیانی زوو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە سیاسییە و سەرەڕای ڕفاندنی ناوبراو ماڵەکەشیان پشکنیوە.
هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی ڕفاندنی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی نادیارە.