کاوە بەهرامی خەڵکی سنە سزای ساڵێک بەندکرانی بەسەردا سەپا

کاوە بەهرامی، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی چەند مانگ پێشی شاری سنە دەستبەسەرکرابوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە،

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٧:٥٤


هەنگاو؛ چوارشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

کاوە بەهرامی، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی چەند مانگ پێشی شاری سنە دەستبەسەرکرابوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (٧ی مارسی ٢٠٢٣)، کاوە بەهرامی، خەڵکی سنە، سزای یەک ساڵ بەندکران لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر فاریابی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن لە دژی نیزام" بەسەردا سەپێندرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری سنە، ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا.

کاوە بەهرامی، دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، لە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەز بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەیەکاتی هەتا کۆتایی دادگاییکردنی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە