مەحموود نیرومەند، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی خوراسان بەر لێبوردنی گشتی کەوت

مەحموود نیروومەند، ناسراو بە سەرهەڵدان، بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی کلات نادری سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لە کاتێکدا ماوەی ٣٢ مانگ سزای بەندکرانی

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢٢، ١٢:٠٥


هەنگاو: شەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢

مەحموود نیروومەند، ناسراو بە سەرهەڵدان، بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی کلات نادری سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی لە کاتێکدا ماوەی ٣٢ مانگ سزای بەندکرانی لە بەندیخانەی مەشهەد تێدەپەڕاند، بەر لێبوردنی گشتی کەوت و ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەحموود نیروومەند، بەندکراوی سیاسیی و خەڵکی کلات نادری، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (١٣ی فێبریوەری ٢٠٢٣) لە کاتێکدا دووەمین ساڵی بەندکرانی لە بەندیخانەی وەکیل ئاباد لە شاری مەشهەد تێدەپەڕاند، وەبەر بڕیاری لێبوردنی گشتی کەوت و ئازاد کرا.

مەحموود نیروومەند، تەمەن ٣٦ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە مەشهەد دەستبەسەرکرا.

ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی هەمان ساڵ لەلایەن لقی ٩٠٣ی دادگای شۆڕشی مەشهەد بەسەرۆکایەتی عەلی سلێمانی بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی لە دژی نیزام" و "پەیوەندی لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی نیزام" سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ئەم حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ ساڵ و ٨ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

مەحموود نیروومەند بۆ بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد گواسترایەوە و ماوەی سزای بەندکرانی سەپێندراو بەسەریدا لەم بەندیخانەیە تێدەپەڕاند.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە