ئاروین نیکپەی لە بەندیخانەی مەریوانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە
ئاروین نیکپەی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، دوای گواسترانەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە، لەماوەی کەمتر لە ٢٤
هەنگاو؛ سێشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢
ئاروین نیکپەی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، دوای گواسترانەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بۆ بەندیخانەی ئەم شارە، لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بۆ جارێکی دیکە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ (١٣ی مارسی ٢٠٢٣) ئاروین نیکپەی لە بەندیخانەی مەریوانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.
گواستنەوەی ئاروین نیکپەیی بۆ شوێنێکی نادیار لە کاتێکدایە کە ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترابووەوە.
ئاروین نیکپەیی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نێ، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ لە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوو.