بەرخۆدانی جەماوەریی شنۆ؛ سەپاندنی سزای بەندکردن و لێدانی قامچی بەسەر چوار هاووڵاتییدا

چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی سولەیمان (عوسمان) ئەرس زادە، هەژار مەحموودیان، فەرحان حەسەن زادە و سەنعان قادرزادە (قالان) کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی حکووم

٨ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٦:١٠


هەنگاو؛ سێشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی سولەیمان (عوسمان) ئەرس زادە، هەژار مەحموودیان، فەرحان حەسەن زادە و سەنعان قادرزادە (قالان) کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سەرجەم سزای ١٠ ساڵ و ٦ بەندکران و ٥٠ جار لێدانی قامچییان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بەناوەکانی سولەیمان ئەرس زادە، هەژار مەحمودیان، فەرحان حەسەن زادە و سەنعان قادرزادە خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە سەر بەم شارە، لەم دواییانەدا لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر "ڕەزایی" سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئەم هاووڵاتییانە تۆمەتبارکراون بە "پیلانگێری بۆ ئەنجامدانی تاوان لە دژی ئاسایشی گشتی و دەرەکی، هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری نیزام و پڕوپاگەندە کردن لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران".


بەپێی بڕیاری دادگا، هەژار مەحموودیان سزای ٤ ساڵ بەندکران، ٥٠ جار لێدانی قامچی و پێژماردنی ١٩ میلیۆن و دووسەد هەزار تمەنی پارەی بەسەردا سەپێندرا. هەروەها، سولەیمان ئەرس زادە سزای ٢ ساڵ بەندکران، سەنعان قادرزادە سزای٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و فەرحان حەسەن زادە سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.


ئەم چوار هاووڵاتییە لە بەرەبەیانی سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرابوون و بۆ ئورمیە گواسترابوونەوە.


سولەیمان ئەرس زادە، هەژار مەحموودیان، فەرحان حەسەن زادە و سەنعان قادرزادە دوای ١٨ ڕۆژ لێپرسینەوە و ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی بۆ بەندیخانەی شنۆ گواسترابوونەوە و ٨ ڕۆژ دواتر بە دانانی بارمتە هەتا کۆتایی قۆناغەکانی دادگاییکردنیان لە بەندیخانە ئازادکرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە