دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ٣٦ هاووڵاتیی کورد لە مانگی مارسی ٢٠٢٣ دا
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٣، لانی کەم دەستبەسەرکران و ڕفاندن
هەنگاو: شەممە ١٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٣، لانی کەم دەستبەسەرکران و ڕفاندنی ٣٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تۆمار کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ١٥ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان، ١٢ هاووڵاتی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشی کیمیایی سەر قوتابخانەکان و ٩ هاووڵاتی بە هۆی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆزەوە لەلایەن ئەو ناوەندانەوە دەستبەسەر یان ڕفێندراون.
مانگی ڕابردوو لانی کەم دوو ژن، یەک مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ و هەروەها ٨ مامۆستای قوتابخانە لە کوردستان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕفێندراون.
زیاترین ژمارەی دەستبەسەر کرانەکان کە ٣٢ حاڵەت بووە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بووە. هەروەها زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان کە ١٧ حاڵەت بووە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون.
جێگای باسە کە لەم ٣٦ حاڵەتە چوار هاووڵاتی دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شارەکەی خۆی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەو سزایەی کە بە سەریاندا سەپاوە دەستبەسەر کراوە.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ١٥ حاڵەت کە دەکاتە ٤٢٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ناڕازیەتی دەربڕین بە هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابییان: ١٢ حاڵەت کە دەکاتە ٣٣٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز: ٩ حاڵەت کە دەکاتە ٢٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: ٣ حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: ١٢ حاڵەت
پارێزگای سنە: ١٨ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت
شوێنەکانی دیکەی ئێران: ٣ حاڵەت
ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستبەسەر کردووە
ئیدارەی ئیتلاعات: ٣١ حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: ٤ حاڵەت
ئیتلاعاتی سوپا: ١ حاڵەت
شوێنی دەستبەسەر کران
شەقام: ١١ حاڵەت
ماڵەوە: ١٧ حاڵەت
دادگا: ٤ حاڵەت
شوێنی کار: ٤ حاڵەت