بەندیخانەی قزڵحەسار/ کوژرانی بەندکراوێک لە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان بەندکراون

بەندکراوێکی خەڵکی شاری کۆیەشت بە ناوی ئەبووزەر سەفەری لە دوای دروستبوونی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێو بەندکراوانی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج کوژرا.

١٣ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٤:٢٧

 

هەنگاو: یەکشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

بەندکراوێکی خەڵکی شاری کۆیەشت بە ناوی ئەبووزەر سەفەری لە دوای دروستبوونی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێو بەندکراوانی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی شەوی شەممە ١٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١ی ئەپریلی ٢٠٢٣) بە هۆی دروستبوونی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێو بەندکراوان لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج، بەندکراوێک بە ناوی ئەبووزەر سەفەری، خەڵکی شاری کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە بەندیخانە بووە و لەلایەن بەندکراوێکی دیکە لە بەندی ٣ی بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج بە چەقۆ کوژراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزی لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان بەندکراوێک بە ناوی مەهدی کەرەمەی خەڵکی شاباد کوژرا.

هەنگاو لەسەر نەبوونی ئەمنییەتی گیانی و مەترسیی سەر بەندکراوان لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداریی داوە. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان و ئەو بەڵگانەی بەدەستی هەنگاو گەیشتووە، جیا لە هەبوونی مافیای بازرگانیی مادە هۆشبەرەکان، هاوکات جۆرەکانی چەکی سارد بە بەرتیلدان بە هێزەکانی حکوومەت دەبرێنە ناو بەندیخانەکان.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە