گواستنەوەی محەممەد شەمس، بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ساری بۆ بەندیخانەی بابل

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، محەممەد شەمس، لاوی خەڵکی شاری خۆی، کە ٧ مانگ پێش لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری ساری و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلا

١٨ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٨:٠٠


هەنگاو: هەینی، ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، محەممەد شەمس، لاوی خەڵکی شاری خۆی، کە ٧ مانگ پێش لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری ساری و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە؛ لە ماوەی ڕابردوودا لە بەندیخانەی ساری بۆ بەندیخانەی بابل گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ محەممەد شەمس، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ناوچەی "کۆتۆل"ی سەر بە شاری خۆی، هەنووکە حەوتەمین مانگی ماوەی دەستبەسەربوونی خۆی لە بەندیخانەی بابل تێپەڕ دەکات.

هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا سزای ۶ ساڵ بەندکردن بەسەر ناوبراودا سەپابوو، بەڵام دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە ئەو سزایە بۆ یەک ساڵ بەندکردن کەم کرایەوە بە جۆرێک ئیدی ئازادی مەرجداریش نایگرێتەوە.


هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاند؛ لە کاتێکدا محەممەد شەمس نەخۆشی درێژخایەنی گرێی مێشکی هەیە، بەڵام لە گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بەمەبەستی چارەسەریی کیمیایی، بێبەری کراوە.


ناوبراو لە ڕەوتی دەستبەسەرکران و لێپرسینەوەدا، لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا چوار ددانی لەدەست داوە.


شایانی باسە کە تۆمارێکی دەنگیی محەممەد شەمس لە بەندیخانەی بابل بە هەنگاو گەیشتووە کە لەو تۆمارە دەنگییەدا باس لەسەر شوێنەوارەکانی ئازار و ئەشکەنجەکانی هێزە حکوومەتییەکان لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا دەکات.


محەممەد شەمش دانیشتووی شاری ساری بووە و سەرەتای مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٢، لە ڕەوتی شۆڕش و بەرخۆدانی جەماوەریی خەڵکی ئەو شارەدا لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ بەندیخانەی تیرکەلای ئەو شارە گواستراوەتەوە، هەنووکەش بۆ بەندیخانەی بابل گواستراوەتەوە و لەو بەندیخانەیەدایە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە