هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە تەرمی دوو کۆڵبەری خنکاو لە بانە بێ ئاکام ماونەتەوە
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی و مەهدی ڕەحمەتی، کە لە بەنداوی عەباس ئاوای بانەدا خنکاون، دوای تێپەڕین
هەنگاو؛ شەممە ١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی و مەهدی ڕەحمەتی، کە لە بەنداوی عەباس ئاوای بانەدا خنکاون، دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ بێ ئاکام ماوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٦ی ئەپریلی ٢٠٢٣) ئەفشین فەلاحی تەمەن ٢٢ ساڵ و مەهدی ڕەحمەتی تەمەن ٢٣ ساڵ، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز لە بەنداوی عەباس ئاوادا خنکان.
هەوڵی مەلەوانانی شاری بانە و تیمی یارمەتی هێندراو لە شاری سنە بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەم دوو کۆڵبەرە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەوە دەستی پێکردووە و هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
هەر لەم ڕاستایەدا باوکی ئەفشین فەلاحی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا ناوخۆیییەکان ئاماژەی بەوەداوە کە کوڕەکەی کۆڵبەر بووە و پێشتریش بۆ گواستنەوەی کاڵا لەم سەر بۆ ئەو سەری بەنداوی عەباس ئاوا کەڵکی لە بەلەم وەرگرتبوو.