تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین قوربانیی لێ کەوتەوە

لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی تەقینەوەی مین فەرمانبەرێکی دەزگای مین‌هەڵگرتنەوە و دژەمین بەسەختی بریندر بوو.

٢٢ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١١:٢٧


هەنگاو: سێشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان بەهۆی تەقینەوەی مین فەرمانبەرێکی دەزگای مین‌هەڵگرتنەوە و دژەمین بەسەختی بریندر بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١١ی ئەپریلی ٢٠٢٣) ئەندامێکی دەزگای مین‌هەڵگرتنەوە و دژەمین لە کاتی پووچەڵکردنەوە و هەڵگرتنەوەی میندا لە شاری قەسری شیرین بەسەختی بریندار بوو.

ئەو فەرمانبەرە پاش ئەوەی کە بریندار بووە بۆ نەخۆشخانەی "ئەبولفەزلی عەباس"ی ئەو شارە گواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە ٤۵ ساڵە، بەهۆی تەقینەوەی مین، مەچەکی دەستی چەپی و قامکەکانی دەستی ڕاستی پەڕیون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ساڵی ٢٧٢٢دا لانی کەم ٢٨ هاووڵاتی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە ١٠ کەسیان گیانیان لەدەست داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە