ئیلام؛ دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی دکتۆر بەختیار محەممەدزادە

دکتۆر بەختیار محەممەدزادە، خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، نزیک بە ۵٠ ڕۆژە لەلایەن ئیتلاعاتی ئیلام دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک ل

٢٤ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٩:٠٩


هەنگاو: پێنجشەممە، ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

دکتۆر بەختیار محەممەدزادە، خەڵکی شاری دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام، نزیک بە ۵٠ ڕۆژە لەلایەن ئیتلاعاتی ئیلام دەستبەسەر کراوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ دکتۆر بەختیار محەممەدزادە، لە سەرەتاکانی مانگی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ و لە کاتێکدا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە ئیلام بانگ کراوە، دەستبەجێ لەو ناوەندە حکوومەتییە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، د. محەممەزادە بەڕێوەبەری دەرمانخانەیەکی شاری دەڕەشار بووە و پێش لەوەی کە دەستبەسەر بکرێت، لەوێ کاری دەکرد.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا و ناوبراویش لە مافە سەرەتایییەکانی وەک دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری بێبەری و بێبەش کراوە.

شایانی باسە کە بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی محەممەدزادە لەسەر د. بەختیار محەممەدزادە هیچ ئاکامێکی نەبووە و ناوەندە حکوومەتییەکانی ئامادەی وەڵامدانەوە بەو بنەماڵەیە نەبوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە