مانگرتن لە خواردنی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دێلوڕان؛ ناڕوونی چارەنووس و درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەرکران بۆ دوو مانگی دیکە

عەزیم یادگاری، حوسێن باپیروەند، فەرشاد ئایینی و سەعدوڵڵا ئایینی، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەرکرانیان و هەروەها پشتگوێخرانی

٢٧ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٢٠:٥١


هەنگاو: یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

عەزیم یادگاری، حوسێن باپیروەند، فەرشاد ئایینی و سەعدوڵڵا ئایینی، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەرکرانیان و هەروەها پشتگوێخرانی دۆسییەکانیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام مانیان لە خواردن گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٦ی ئەپریلی ٢٠٢٣) عەزیم یادگاری، حوسێن باپیروەند، فەرشاد و سەعدوڵڵا ئایینی، مانگرتن لە خواردنی خۆیان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی پشتگوێخستنی دۆسییەکانیان و درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکرانیان بۆ دوو مانگی دیکە، لەبەندیخانەی ناوەندیی ئیلام دەستی پێکرد.


ئەم چوار هاووڵاتییە، لە شەوی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (١٤ی فێبریوەری ٢٠٢٣) لەلایەن هێزەکانی حکوومەت، جێگیرکراو لە دێلوڕان ڕفێندران و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترانەوە.
ئەم چوار هاووڵاتییە کاتژمێرێک دوای خۆپیشاندانی جەماوەریی خەڵکی دێلوڕان لە شەوی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران.


هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەنەتە پاڵ عەزیم یادگاری، حوسێن باپیروەند، فەرشاد ئایینی و سەعدوڵڵا ئایینی لەبەردەستدا نییە و هەروا چارەنووسیان ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە