درێژکرانەوەی بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئاروین نیک پەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی مەریوان

بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئاروین نیک پەی، لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای ٧٥ ڕۆژ بۆ جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئی

٢٨ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٧:٤٣


هەنگاو: دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣


بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئاروین نیک پەی، لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نێ سەر بە شاری مەریوان دوای ٧٥ ڕۆژ بۆ جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە درێژکراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٦ی ئەپریلی ٢٠٢٣) بڕیاری دەستبەسەرکرانی ئاروین نیک پەی، لاوی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی مەریوان بۆ ماوەی مانگێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە درێژکراوەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاروین نیک پەی لەماوەی ٧٦ ڕۆژ دەستبەسەرکرانیدا، ماوەی یەک مانگی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە تێپەڕاندووە و جارێکی دیکە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە حکوومەتییە لە مەریوان گواستراوەتەوە.

ئاروین نیک پەی، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترایەوە و لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا، جارێکی دیکە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات گواستراوە.

ئەم لاوە دەستبەسەرکراوە لە ماوەی لێپرسینەوە و دەستبەسەرکرانیدا تەنیا یەک پەیوەندی تەلەفۆنی کورتی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەرچەشنە چاوپێکەوتنێک بێ بەریبووە.

ئاروین نیک پەی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی نێ، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢و لە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە