ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی ڕزگار بەیگزادە بابامیری و ئەبووبەکر مامزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە ڕفێندران و

٣٠ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٠:٣٥


هەنگاو: چوارشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی ڕزگار بەیگزادە بابامیری و ئەبووبەکر مامزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٧ی ئەپریلی ٢٠٢٣) ڕزگار بەیگزادە بابامیری تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا.


هەر لەم ڕاستایەدا و لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣، ئەم هێزانە ئەبووبەکر مامزادە، هاووڵاتیی تەمەن ٥٣ ساڵیان لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری بۆکان ڕفاند.


هەنگاو پێشتر لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣، هەواڵی ڕفاندنی برایەکی ئەبووبەکر مامزادە، بەناوی ئەحمەد مامزادە تەمەن ٦٠ ساڵ لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بڵاو کردبووەوە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەردەستدانییە و شوێنی ڕگیران و چارەنووسیان نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە