ڕفاندنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی جەلیل مەولوودی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٣١ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ٠٩:١٩


هەنگاو: پێنجشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی جەلیل مەولوودی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (١٨ی ئەپریلی ٢٠٢٣)، جەلیل مەولوودی، خەڵکی بۆکان، بەبێ هەبوونی بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندرا و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە حکوومەتییە لە ئورمیە گواستراوە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.


شیاوی ئاماژە پێدانە کە، جەلیل مەولوودی، تەمەنی نزیک بە ٤٤ ساڵە و کرێکاری لولە کێشی گازی نێو ماڵانە.


لەم حەوتوویەدا، لانی کەم ٦ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ڕزگار بەیگ زادە بابامیری، ئەبووبەکر و ئەحمەد مامزادە، سۆران قاسمی، پژمان سوڵتانی و کاوە ئازادیی لەلایەن ئەم هێزانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە