گواستنەوەی مەهدی عیرفانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی قوروە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای سنە

مەهدی عیرفانی، وەرزشوان و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری قوروە، پاش ئەوەی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ئیت

٣١ خاکەلێوە ٢٧٢٣، ١٣:١١


هەنگاو: پێنجشەممە، ٣١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣

مەهدی عیرفانی، وەرزشوان و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری قوروە، پاش ئەوەی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران (بارەگای شەهرامفەر) لە شاری سنە گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مروڤی هەنگاو؛ مەهدی عیرفانی، وەرزشوان و چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری قوروە لە هێرشێکی چەکدارانەی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیدا ڕفێندراوە و دواتر بۆ بارەگای شەهەرامفەری سەر بە ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری سنە گواستراوەتەوە.


ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە، ٢۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی چەکدارییان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو لە شاری قوروە و ڕفاندوویانە.


پێشتر هەنگاو لە هەواڵێکی پێشووتری خۆیدا ڕایگەیاند: لە هێرش بۆ سەر ماڵی مەهدی عیرفانی، ١٠ کەس لە هێزەکانی حکوومەت دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی ناوبراو کەشێکی تۆقێنەریان هێناوەتە ئاراوە و بە شێوەیەکی دڕندانە و بێڕێزی و لێدان ئەم هاووڵاتییەیان ڕفاندووە.


ئەم هێزانە دوای پشکنینی ماڵی ئەم وەرزشکارە، دەستیان بەسەر پێداویستییە تاکەکەسییەکانی وەک کتێب، کۆمپیوتەر، مۆبایل و نووسراوەکانیدا گرتووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە