بانگ کران و هەڕەشەکردن لە خانەنشینکراوانی فەرمانگەی موخابەراتی پارێزگای ئیلام

کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی فەرمانگەی موخابەراتی پارێزگای ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و دادگای ئەم پارێزگاوە بانگکراون و هەڕەشەیان لێکراوە.

٦ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١١:٥٣


هەنگاو: چوارشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی فەرمانگەی موخابەراتی پارێزگای ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و دادگای ئەم پارێزگاوە بانگکراون و هەڕەشەیان لێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک لە خانەنشینکراوانی فەرمانگەی موخابەراتی پارێزگای ئیلام دوای بەڕێوەبردنی چەند کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگکراون.

هەروەها هەنگاو زانیویەتی کە، ئەم خانەنشینکراوانە دوای بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان بۆ داواکردنی مافەکانیان لەلایەن دادگای پارێزگای ئیلامەوە بانگکراون و هەتا ئێستا دانیشتنی دادگایان بەڕێوەنەچووە.

خانەنشینکراوانی فەرمانگەی موخابەراتی ئیلام لە چەند مانگی ڕابردوودا لە بەرانبەر بینایی ناوەندی موخابەراتی پارێزگای ئیلام بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە وەرنەگرتنی یارمەتییە ماڵییەکان بۆ خۆشبژێوی، زیادکردنی نایاسایی ئاسایشی کۆمەڵایەتی (بیمە) و جێبەجێنەکردنی چەند داواکارییەکی دیکەیان خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە