دەستبەسەرکرانی حوسێن شابۆیی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "شاوانە" سەر بە شاری شنۆ بەناوی حوسێن شابۆیی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبە
٩ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢٣:١٢
هەنگاو: شەممە ٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "شاوانە" سەر بە شاری شنۆ بەناوی حوسێن شابۆیی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی شەممە، ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ (٢٩ی ئەپریلی ٢٠٢٣) حوسێن شابۆیی، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە ڕفێندرا.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس، شوێنی ڕاگیرن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە حوسێن شابۆیی، تەمەن ٤٨ ساڵ، خێزاندار و دانیشتووی گوندی شاوانە سەر بە شاری شنۆیە.