برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان لە سنووری نەوسوود

دوو کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بە سەختی بریندار بوون. ناسنامەی یەکێک

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٦:١٢


هەنگاو: سێشەممە، ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٣


دوو کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی شاری نەوسوود سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بە سەختی بریندار بوون. ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی غوڵام مەحموودیان ئاشکرا بووە و ناسنامەی ئەوی دیکەیان هێشتا بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١ی مەیی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی غوڵام مەحموودیان و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییە جێگیرکراوەکان لە سنووری نەوسوود بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە پاش ئەوەی کە بریندار بووە، بۆ نەخۆشخانەی "قودس"ی شاری پاوە گواستراوەتەوە و دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە و جێی نیگەرانییە.

هاوکات لەگەڵ غوڵام مەحموودیان، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی گوندی "دشە"ی سەر بە شاری پاوە کە تاکوو ئێستا ناسنامەی بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە، بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان بریندار بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ١ی مەیی ٢٠٢٢ تاکوو ١ی مەیی ٢٠٢٣، واتە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە سنوورەکانی کوردستان لانی کەم ٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ١۶٧ کۆڵبەریش بریندار بوون کە زیاتر لە ۶۵٪ی ئەو کاسبکارانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان کوژراون یان بریندار بوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە