بانگکران و دەستبەسەرکرانی کورتماوەی سێ هاووڵاتی لە شاری بانە

سێ هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی جەعفەر عەبدوڵڵا پەناە، سەلام عەبدوڵڵاهی و عوسمان مەحموودی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە بانگکران و دوای چەند کاتژمێرێ

١٣ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:٣٣


هەنگاو: چوارشەممە ١٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سێ هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە ناوەکانی جەعفەر عەبدوڵڵا پەناە، سەلام عەبدوڵڵاهی و عوسمان مەحموودی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی بانەوە بانگکران و دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی ئازادکران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢ی مەیی ٢٠٢٣) سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سیوچی خواروو" سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی جەعفەر عەبدووڵڵا پەنا، سەلام عەبدوڵڵاهی و عوسمان مەحموودی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگکران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە دوای تێپەڕاندنی چەند کاتژمێرێک لەژێر لێپرسینەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەیان لێکراوە و بە شێوەیەکی کاتی ئازادکراون.

شیاوی ئاماژەپێدانە کە، ئەم هاووڵاتییانە لەلایەن ئەم ناوەندەوە تۆمەتبارکراون بە "هەبوونی پەیوەندی و ئەندامبوون لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت".

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژێک پێشتر (دووشەممە، ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣)، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی هەر ئەو گوندە بە ناوی ئەحمەد غوڵامی، بەبێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە