ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لە دوای ڕفاندرانیانەوە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە
دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی، جەوانمەرد مام خەسرەوی و تەیفوور سەلیمی بابامیری نزیک بە دە ڕۆژە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێند
هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی، جەوانمەرد مام خەسرەوی و تەیفوور سەلیمی بابامیری نزیک بە دە ڕۆژە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕفێندراون و هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی و چارەنووسییان لەبەردەستدانییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی جەوانمەرد مام خەسرەوی، تەمەن ٤٦ ساڵ و تەیفوور سەلیمی بابامیری، تەمەن ٥٢ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراون بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هەتاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی کە دراوناتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدانییە و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان ناڕوونە.
ئەم دوو هاووڵاتییەی خەڵکی بۆکان، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٦ی ئەپریلی ٢٠٢٣) لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەپریلی ٢٠٢٣، لانی کەم ٣١ حاڵەتی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و پیشەیی تۆمارکراوە.