هەوڵە بەرنامەبۆداڕێژراوەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستبەسەرداگرتنی موڵک و زەوی خەڵک لە بانە
هەنگاو زانیویەتی کە کەماڵ خدری، فەرمانداری بانە بە پشتیوانی و هاوئاهەنگی بەرنامەبۆداڕێژراوی "ستادی جێبەجێکردنی فەرمانی ئیمام" لەهەوڵدایە ک
هەنگاو: یەکشەممە ١٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
هەنگاو زانیویەتی کە کەماڵ خدری، فەرمانداری بانە بە پشتیوانی و هاوئاهەنگی بەرنامەبۆداڕێژراوی "ستادی جێبەجێکردنی فەرمانی ئیمام" لەهەوڵدایە کە بە کەڵکاژۆیی وەرگرتن لە دەوردانەوەی دەزگای دادوەری و بەکارهێنانی هێزەکانی سەرکوتکاری حکوومەت، دەست بەسەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتییاندا بگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پارچە زەوییە کڕدڕاوەکانی نزیکەی ٧٠٠ بنەماڵە لە گەڕەکی «شهرک قرآن» لەلایەن فەرمانداری (قایم مەقام) بانە و بەرپرسانی حکوومەتەوە لە بەرەبەری دەست بەسەرداگرتندایە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، کە پانتایی ئەم زەوییانە نزیک بە ١٠٠ هەزار مەترە کە لە نزیک پادگانی ئەرتەشدایە و پێشتر لەلایەن خەڵکەوە کڕدراوە.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، کەماڵ خدری، فەرمانداری بانە، بە ڕێکەوتن و پشتیوانی کەسانی دەسەڵاتدار لە "ستادی جێبەجێکردنی فەرمانی ئیمام" لە هەوڵدایە کە لە ڕێگای دروستکردنی دۆسییەی ئەمنییەتی بۆ خاوەنەکانی ئەم زەوییانە لە دادگای شۆڕش و دادگای ئەسڵی ٤٩ی یاسابنەڕەتییەکان، دەست بەسەر زەوییەکانیاندا بگرێت.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە ستادی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی (بڕیارەکانی) ئیمام چەندین ساڵە کە لە کوردستان بەهاوکاری ناوەندی ئیتلاعات و دادگای ئەسڵی ٤٩، بە شێوەیەکی نایاسایی دەست بەسەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتییاندا دەگرن. زۆربەی بڕیارەکان بە گەڕانەوە بۆ فەتوای خومەینی سەبارەت بە هاووڵاتییانی بەهایی و کەلیمی دەدرێت.