تەقینەی مین لە سەرپێڵی زەهاو قوربانی لێکەوتەوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندرابوو.
١٩ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٠٩:٥٥
هەنگاو؛ سێشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٨ی مەیی ٢٠٢٣) هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە نزیک بەنداوی ئەزگڵە لە سەرپێڵی زەهاو برینداربوو.
ئەم هاووڵاتییە کە هەتا ئێستا ناسنامەی ئاشکرانەبووە، لە دوای برینداربوونی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی لە شاری کرماشان گواستراوەتەوە.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە لە شارە سنوورییەکان، ساڵانە بەهۆی تەقینەوەی مین و بۆمبی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق، دەیان هاووڵاتیی دەبنە قوربانی.