سەلاسی باوەجانی؛ گیانلەدەستانی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی گوللەی خومپارە

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی عەزیزموراد شەمس لە سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی گوللە خومپارە گیانی لە دەست دا.

١٩ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٣:١٤


هەنگاو: سێشەممە، ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی عەزیزموراد شەمس لە سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقینەوەی گوللە خومپارە گیانی لە دەست دا.
.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٩ی مەیی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی عەزیزموراد شەمس و تەمەن ٤٣ سڵ، بەهۆی تەقینەوەی گوللەی خومپارەی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی "تاڵەقانی"ی شاری کرماشان گواسترابوویەوە، ئەمڕۆ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.


ئەو هاووڵاتییە پاسەوانی بەنداوی چەنگەربان لە شارەدێی ئەزگەڵەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بووە کە ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی بانەمەڕ، لە نزیکی دەرگای چوونەژوورەوەی ئەو بەنداوە بەهۆی تەقینەوەی گوللەی خومپارە، زگ و دەموچاو و چەند ئەندامێکی دیکەی جەستەی بەسەختی بریندار بووە.


شایانی باسە کە ساڵانە لە شارە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی تەقەمەنی و کەرەستە بەجێماوەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، دەیان هاووڵاتی بریندار و کەمەندام دەبن یان گیانیان لەدەست ئەدەن.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە