شەش مانگ بەسەر ناڕوونی چارەنووسی کامەران و زاهیر مومنی، باوک و کوڕی خەڵکی مەهاباددا تێدەپەڕێت
چارەنووسی کامەران موئمنی و کوڕەکەی، زاهیر موئمنی کە شەش مانگ پێش و لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دا لە مەهاباد دەستبەسەرکرابوون، هەتا ئێستا ناڕوونە و بەبێ
هەنگاو: سێشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
چارەنووسی کامەران موئمنی و کوڕەکەی، زاهیر موئمنی کە شەش مانگ پێش و لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" دا لە مەهاباد دەستبەسەرکرابوون، هەتا ئێستا ناڕوونە و بەبێ هەبوونی هیچ چەشنە پەیوەندییەک لە بەندیخانەی ئەم شارەدا ڕاگیراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کامران موئمنی، تەمەن ٥٤ ساڵ و کوڕەکەی بەناوی زاهیر موئمنی، تەمەن ٢٥ ساڵ، لەدوای دەستبەسەرکرانیانەوە هەتا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە چارەنووسیان ناڕوونە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کامەران موئمنی و کوڕەکەی، زاهیر موئمنی لە ماوەی نزیک بە شەش مانگی دەستبەسەریاندا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەریبوبوون.
ئەم باوک و کوڕەی خەڵکی مەهاباد لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەرکران.