ناڕوونی چارەنووسی دوو برای خەڵکی کۆیەشت دوای هەشت مانگ دەستبەسەرکران

دوو برای خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان کە ٨ مانگ پێش لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری کەرەج دەستبەسەرکرابوون، بەبێ بەدوداچوون بۆ دۆس

٢٣ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٠٨:٤٥


هەنگاو: شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

دوو برای خەڵکی کۆیەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان کە ٨ مانگ پێش لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری کەرەج دەستبەسەرکرابوون، بەبێ بەدوداچوون بۆ دۆسییەکانیان لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج ڕاگیراون و چارەنووسیان ناڕوونە.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مورتەزا داوەری و ئەکبەر داوەری، دوو برای خەڵکی کۆیەشت و دانیشتووی فەردیس لە کەرەج، هەشتەمین مانگی دەستبەسەرکرانیان لە بەندیخانەی قزلحەسار تێدەپەڕێنن.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مورتەزا داوەری تەمەن ٢٨ ساڵ و ئەکبەر داوەری تەمەن ٢٦ ساڵ لە ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە فەردیسی کەرەج لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکران و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە گواسترانەوە.


ئەم دوو برایە لە ماوەی ٨ مانگی دەستبەسەرکرانیاندا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری بوون و هەواڵی دەستبەسەرکرانیان هەتا ئێستا میدیایی نەکرابووەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە