دەستبەسەرکردنی سیاوەش حەیاتی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی

سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر

٢٣ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٢:٥٨


هەنگاو: شەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

سیاوەش حەیاتی، وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان و سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی بانەمەڕی ٢٠٢٣) سیاوەش حەیاتی، پاش ئەوەی کە دەستبەسەر کراوە، لەلایەن لقی ١ی گارگێڕیی سزای تاوانەکان لە دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری شاباد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ١ ساڵ بەندکران، ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان کراوە.

ناوبراو پێشتریش لەلایەن لقی ۵ی دادگای شۆڕشی کرماشان کە بنکەکەی لە شاری شابادە، بە تۆمەتی "چالاکیی پڕوپاگەندا بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی وتووێژ لەگەڵ تەلەڤزیۆن و ڕاگەیاندنەکانی دژبەر و دوژمنی کۆماری ئیسلامی"، سزای ١ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە. هەروەها تۆمەتی "هاندانی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتن بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش و ئارامیی وڵات" بەسەردا سەپابوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتانە، لەو سزایە بێبەری کراوە.

سیاوەش حەیاتی، ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لە ڕێگەی کرماشان - سەحنە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاش ٣٣ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوا ئازاد کراوە.

ناوبراو جارێکی دیکە لە ڕۆژی هەینی، ١ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، لە گوندی "وەرگەمە"ی سەر بە شاری داڵاهۆ دەستبەسەر کراوە و ڕۆژی شەممە، ١۶ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، بە بارمتە لە بەندیخانەی ئازاد کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە