پیسبوونی گوماناوی ئاوی خواردنەوەی شاری بەدرە و ژاراویبوونی لانی کەم ١۵٠ هاووڵاتی

بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ماڵانی شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام، لانی کەم ١۵٠ هاووڵاتیی ئەو شارە کە نیشانەگەلێکی ژەهراویبوونیان هەبووە، بۆ ناوەندە دەرما

٢٥ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٧:١٦


هەنگاو: دووشەممە، ٢۵ی بانەمەڕی ٢٧٢٣


بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ماڵانی شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام، لانی کەم ١۵٠ هاووڵاتیی ئەو شارە کە نیشانەگەلێکی ژەهراویبوونیان هەبووە، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٤ی مەیی ٢٠٢٣) بە هۆکاری پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام، لانی کەم ١۵٠ کەس لە دانیشتووانی ئەو شارە کە نیشانەگەلێکی ژاراویبوونیان هەبوون و گومان دەکرێت ژاراوی بووبێتن، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.


پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و ژاراویبوونی هاووڵاتییانی شاری بەدرە ئەمڕۆ، دووشەممە، ٢۵ی بانەمەڕ (١۵ی مەی) هەر بەردەوام بووە و تاکوو ئێستاش هۆکار و سەرچاوەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە دیار نییە.


سەرەڕای بەدواداچوون و باسکردنی ئەو کێشەیە لەلایەن خەڵکی شاری بەدرە لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کە لەم بارەیەوە نامە و ڕاپۆرتی تایبەت بە بەرپرسانی ئەو دامودەزگا حکوومەتییانە لەو شارە دراون، بەڵام تا هەنووکە خەڵک هیچ وەڵامێکیان لەو پەیوەندییەدا دەست نەکەوتووە و بەرپرسان و دامودەزگا حکوومەتییەکان هیچ هەوڵێکیان بۆ چارەسەریی ئەو کێشە مەترسیدارە نەداوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە