بانگکرانی دوو مامۆستا بۆ دادگای تایبەت بە مامۆستایان لە شاری هەمەدان

مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی و مامۆستا مادیح کەرەمەی، دوو مامۆستاکەسایەتی ئایینی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایان لە شاری هەمەدان بانکگران و دەب

٢٧ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٤:٢١


هەنگاو: چوارشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی و مامۆستا مادیح کەرەمەی، دوو مامۆستاکەسایەتی ئایینی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایان لە شاری هەمەدان بانکگران و دەبێت بە زووترین کات لەو دادگایەدا ئامادە بن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی ماڤی مرۆڤی هەنگاو، عەبدولجەبار لوتفی، مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی ئیرشادی سنە و مادیح کەرەمی پێشنوێژی مزگەوتی گوندی هۆیەی ئەم شارە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی هەمەدانەوە بانگکران.

بە پێی ئەو نامەی کە بۆ بانگکرانیان نێردراوە، مادیح کەرەمەی دەبێت ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕ و عەبدولجەبار لوتفی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردان لە دادگا ئامادە بن.

مامۆستا مادیح کەرەمی پێشتر و لە مانگی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ لەلایەن دادگای شاری شۆیشەوە بانگکرا بوو و پی ڕاگەیەندراوە کە دۆسیەکەی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و پاڵپشتی لە خۆپیشادانەکان، تێکدانی ئاسایشی گشتی و بەلاڕێدانی بیروڕای گشتی بۆ دادگای هەمەدان گوازراوەتەوە.

هەروەها، مامۆستا عەبدولجەبار لوتفی لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو بە هۆی پاڵپشتی لە داخوازی و ناڕەزایەتییەکان بانگی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی شاری هەمەدان کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە