بریندابوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە سنووری "تەتە"ی نەوسوود

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی حەبیبوڵڵا مەحموودی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزایییەکانی سنووری "تەتە"ی سەر بە شاری نەوسوود کەوتووەتە خوارەوە و بریندار بو

٢٩ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٤:٣٩


هەنگاو: هەینی، ٢٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٣

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی حەبیبوڵڵا مەحموودی، لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزایییەکانی سنووری "تەتە"ی سەر بە شاری نەوسوود کەوتووەتە خوارەوە و بریندار بووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٨ی مەیی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی خەبیبوڵڵا مەحموودی، بەهۆی ڕاوەدوونانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە بەرزایییەکانی "تەتە"ی سەر بە شاری نەوسوود کەتووەتە خوارەوە و بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە بەهۆی کەوتنە خوارەوە دەستێک و لاقێکی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری و تیمارکردن، بۆ ناوەندە دەرمانییەکای مەریوان گواستراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە