دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی ناڕازی لە شاری سنە

لە دوای کۆبوونەوەی بنەماڵەی چالاکانی مەدەنی و کرێکاری دەستبەسەرکراو لە شاری سنە، هێزەکانی حکوومەت زیاتر لە ١٠ ئەندامی ئەم بنەماڵانەیان دەستبەسەر کردووە ک

٣٠ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ٢١:٤٢


هەنگاو: شەممە ٣٠ بانەمەڕی ٢٧٢٣

لە دوای کۆبوونەوەی بنەماڵەی چالاکانی مەدەنی و کرێکاری دەستبەسەرکراو لە شاری سنە، هێزەکانی حکوومەت زیاتر لە ١٠ ئەندامی ئەم بنەماڵانەیان دەستبەسەر کردووە کە ناسنامەی هەشت کەس بە ناوەکانی بەهیە کەریمی، دلێر کەریمی، نەسرین کەریمی، زەینەب کەریمی، سەیوان کەریمی، کیان پیشکاری، گوڵاڵە پیشکاری و مەهناز محەممەدیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

. بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢٠ی مەیی ٢٠٢٣) هێزە حکوومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئەم داواییەی شاری سنە و زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٨ کەسیان بە ناوەکانی بەهیە کەریمی، دلێر کەریمی، نەسرین کەریمی، زەینەب کەریمی، سەیوان کەریمی، کیان پیشکاری، گوڵاڵە پیشکاری و مەهناز محەممەدیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە کە بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە پێش ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کۆببوونەوە، هێزەکانی ئیتلاعات و هێزی ئینتزامی بە لێدان و کوتان و بێ ڕێزی هەڵسوکەوتیان لەگەڵیان کردووە.

دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە لە کاتێکدایە کە هێزە حکوومەتییەکان لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، لانی کەم ١٠ چالاکی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری سنەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە