لوڕستان؛ ناڕوونی چارەنووسی لاوێکی خەڵکی مەعموولان دوای دەستبەسەرکرانی
لاوێکی خەڵکی مەعموولان سەر بە پارێزگای لوڕستان بەناوی حەمیدڕەزا کازمیان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندرا.
٣١ بانەمەڕ ٢٧٢٣، ١٥:١٥
هەنگاو: یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣
لاوێکی خەڵکی مەعموولان سەر بە پارێزگای لوڕستان بەناوی حەمیدڕەزا کازمیان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ڕفێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٣ی مەیی ٢٠٢٣) حەمیدڕەزا کازمیان، خەڵکی شاری مەعمولان سەر بە پارێزگای لوڕستان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە بەهۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنەی کوژراوانی ڕاپەڕینی جەماوەریی ژن، ژیان، ئازادی ڕفێندراوە.
سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەوتوو لە ڕفاندنی حەمیدڕەزا کازمیان، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدانییە.