ڕفاندنی لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ئومێد فەلاحی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە ڕفیندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

١ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٨:٢٦


هەنگاو: دووشەممە، ۱ی جۆزەردانی ٢٧٢٣

لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ئومێد فەلاحی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە ڕفیندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپیی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢١ی مەیی ٢٠٢٣)، لاوێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی ئومێد فەلاحی و تەمەن ٢٠ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادر، ئەو هاووڵاتییە لە نزیکی گۆڕستانی دەروێش لە شاری مەریوان، لەلایەن ئەو هێزانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفێندراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە