بەردەوامی دەستبەسەرکرانی سەلمان ئولفەتی چالاکی مەدەنی خەڵکی گیەڵان
سەلمان ئولفەتی چالاکی مەدەنی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
٣ جۆزەردان ٢٧٢٣، ١٠:٣٥
هەنگاو: چوارشەممە ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
سەلمان ئولفەتی چالاکی مەدەنی خەڵکی گیەڵان سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (١٥ی مەی ٢٠٢٣) سەلمان ئولفەتی چالاکی مەدەنی خەڵکی گیەڵان لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزەکانی حکوومەت لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە، هاوکات لەگەڵ پشکنینی ماڵەکەی کەل و پەلی تایبەتی ناوبراویشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
شایانی باسە سەلمان ئولفەتی بە هۆی ڕەخنە لە بەرپرسانی حکوومەت دەستبەسەر کراوە و لە ئێستا بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گوازراوەتەوە