دەستبەسەرکردنی شێرکۆ مینبەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سنە
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی شێرکۆ مینبەری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری، دەستبەسەر کراوە و
هەنگاو: چوارشەممە، ٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی شێرکۆ مینبەری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری، دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢٣ی مەیی ٢٠٢٣)، هاووڵاتییەک بە ناوی شێرکۆ مینبەری، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "نییەر"ی سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و فەرمانی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەوڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.