کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی ڕاوستانی دڵەوە گیانی لەدست دا
کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی سەلام ئیسماعیلپوور و خەڵکی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، لە کاتی کۆڵبەریدا دڵی ڕاوستا و بەم هۆیەشەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
٤ جۆزەردان ٢٧٢٣، ٢١:٣٠
هەنگاو: پێنجشەممە، ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣
کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی سەلام ئیسماعیلپوور و خەڵکی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، لە کاتی کۆڵبەریدا دڵی ڕاوستا و بەم هۆیەشەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی پێنجشەممە، ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ (٢۵ی مەیی ٢٠٢٣)، کۆڵبەرێک بە ناوی سەلام ئیسماعیلپوور، خەڵکی گوندی "سپیئاو"ی سەر بە شارۆچکەی باینگان لە شاری پاوە، لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی ڕاوستانی دڵەوە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کۆڵبەرە لە سنووری شاری نەوسوود و لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی گوشاری لەڕادەبەدەری کارەوە دڵی ڕاوستاوە و گیانی لەدەست داوە.
هەنووکە تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ پزیشکی دادوەریی شاری پاوە گواستراوەتەوە.